بەرپرسی بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاندووە کە لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرجەم داواکارییەکانی بەغدادەوە لە ئامادەکردندایە.
یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاندووە کە لە ئامادەکردنی لیستەکەدان بەشێوەی پەیڕۆڵ، سەرجەم داواکارییەکانی وەک (ناوی چواریی مووچەخۆر، ناوی دایک، کارتی نیشتمانی، ئاستی خوێندن و رۆژی دامەزراندن)ـی سەرجەم مووچەخۆران تۆمارکراوە".
بەرپرسی بایۆمەتریی سلێمانی وتوشیەتی"لە کۆی گشتیی 426 فەرمانگەی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، 81 فەرمانگە ماوە تۆمار بکرێت"