رۆژی شەممە 22/2/2025 لە هۆڵی چالاکییەکانی مەڵبەندی 24ی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆڕێک بۆ نووسەر و لێکۆڵەر «ئەکرەمی میهرداد لەبارەی هەردوو چەمکی «دیموکراسی و سۆسیال دیموکراسی» رێکخرا.
لە کۆڕەکەدا کە هەڤاڵ جەزای سەید مەجید، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەند و کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەند ئامادەیبوون، ئەکرەمی میهرداد لەسەر چەمکە بنەڕەتییەکانی دیموکراسی و سۆسیال دیموکراسی هەڵوەستەی کرد و میکانیزمەکانی گواستنەوەی دیموکراسی بەرەو دیموکراسیی زۆرینە و دیموکراسیی دڵخواز شیکردەوە.
ئا: ئیبراهیم عەبدوڵڵا