ڕاگەیاندنی پەیامی ئاشتی لە لایەن ڕێبەری زیندانیکراوی پە.کە.کە، بەڕێز عەبدوڵلا ئۆ.جەلان، جێگای دڵخۆشییە بۆ کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و بە گەرمییەوە پێشوازی لێدەکرێ، پەیامەکە وەرچەخانێکی گەورە و مێژووییە بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەرەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد لە تورکیا، هەروەها زەمینەسازیی و نەخشە ڕێگایەکی گرنگیشە بۆ بە دەستهێنان و گەیشتن بە ئامانجەکان لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکی دیموکراسیی و ئاشتییانە.
هیوادارم تورکیا وەڵامی ئەرێنیی هەبێت لە بەرامبەر ئەو پەیامی ئاشتییەی کە لە ئیمرالییەوە ڕاگەێندراوە و هیچ بەربەستێک بۆ پڕۆسەکە دروست نەکرێت، چونکە ئەم پڕۆسەیە زەمینەیەکی هێمن و لەباری پێویستە و لە چەند قۆناغێک خۆی دەگرێتەوە، ئومێدەوارم هەردوولا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەنگاو بنێن بۆ قۆناغی دروستبوونی متمانەبوون بە یەکتر و گەیشتن بە کەناری ئارامیی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٢/٢٨