سێشەمە کۆبونەوەیەکی گرنگ لەسەر نەوتی هەرێم بەڕێوە دەچێت

11:17 - 2025-03-01
کوردستان
992 جار خوێندراوەتەوە


وەزارەتى نەوتى عیراق، بە مەبەستی تاوتوێکردنی گرێبەستە نەوتییەکان بانگێشتی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) و کۆمپانیا نەوتییەکانی دیکە، کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، دەکات بۆ کۆبوونەوە لە بەغداد.

لە راگەیەندراوى وەزارەتى نەوتى عیراقدا هاتووە، بانگێشتى ئەپیکور و سەرجەم کۆمپانیاکان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکەین بۆ کۆبوونەوە لە رۆژى سێشەممە (4ی ئازار) لە بەغداد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن و رێککەوتنە لەسەر بابەتە هەڵواسراوەکانى پەیوەست بە گرێبەستە نەوتییەکان کە ئەنجامەکەى گەشەپێدانى کێڵگە نەوتییەکانى لێ بکەوێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان