به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئاداری 2025 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر بە کرێوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 2- 3- 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با 5 - 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".