لە گەرمیان..

مزگەوتی شێخ حەمیدی تاڵەبانی، وەک شوێنەوارێکی مێژوویی نۆژەنکرایەوە

11:06 - 2025-03-04
هەمەرەنگ
167 جار خوێندراوەتەوە

شێخ حەمید تاڵەبانی، سەرۆك عەشیرەتی تاڵەبانی یەكێكە لە پیاوە ناسراو و ئازا و ناودارەكانی عەشیرەتی تاڵەبانی، لەسەردەمی خۆیدا لە گوندی شێخ حەمید شێخ عەزیز تاڵەبانیدا مزگەوتێكی كردۆتەوە تا ئێستا مزگەوتەكە وەك ئاسەوار ماوەتەوە، بەڵام چونكە مزگەوتەكە كۆنە و ماوەی 150 ساڵە دروستكراوە، پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەبووە، بۆیە رۆژی هەینی رابردوو لەسەر ئەركی هەواری شێخانی تاڵەبانییەكان بە ئامادەبوونی شێخ ئەشرەف ئامۆزای مام جەلال و سەرۆك عەشیرەتی تاڵەبانی و پیاو ماقوڵانی تاڵەبانی مزگەوتەكە و گۆڕەكەی وەك شێوەی ئاسەوار نۆژەنكرایەوە نەك بەشێوەی مۆدێرن، تا سیما جوان و فۆلكلۆرییەكەی لەدەستنەدات.
شێخ حەمید تاڵەبانی، ساڵی 1922 كۆچی دوایی كردووە، هەر لە تەنیشت مزگەوتەكەدا بەخاكسپێردراوە.
ماریا كاروان

بابەتە پەیوەندیدارەکان