عەدنان محەمەد شمەری پارێزگاری دیالە رایگەیاند: 107 مۆڵەتی وەبەرهێنانمان لە دەستەی وەبەرهێنان دۆزیوەتەوە، كە تەنها لەسەر كاغەزن و تاكە خانوویەكییان دروست نەكردووە، هەندێكییان زیاتر لە 10 ساڵە مۆڵەتیان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی لێكۆڵینەوەمان پێكهێناوە و هەنگاوی یەكەمی لیژنەكەش دەركردنی بەڕێوەبەری وەبەرهێنان بووە، پاشان هەڵوەشانەوەی لیژنەیەك كە تایبەت بوو بە پرۆژەكان و دواتریش دۆسێكانمان رەوانەی دەستەی وەبەرهێنان لە وەزارەت كردووە.
ئارۆ سامان