دكتۆر سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە كوردستانی نوێ – ی راگەیاند: ئێستا سلێمانی بووەتە ناوەندێكی گرنگی تەندروستیی، 25 %ی ئەو كەسانەی لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرن، خەڵكی باشوور و ناوەڕاستی عیراقن.
وتیشی: كەرتی گشتیی و تایبەتی تەندروستی لە ئاستێكی زۆر باشدایە و داواشی لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەكەین لەڕێگەی سندوقێكەوە بەشێك لە داهاتەكانیان تەرخان بكەن بۆ ئەو نەخۆشانەی كەمدەرامەت و لێقەوماون و بەبێ بەرامبەر چارەسەریان بۆ بكرێت.
جەختیشیكردەوە لەوەی كە هەندێك لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان رێکاری توندی یاسایان بەرامبەر دەگیرێتەبەر كە لە كاتی نەشتەرگەریدا ئەو پارەی وەریدەگرن، هەمووی دەدەنە پزیشكەکە و لەبەرامبەردا نرخی دەرمان و تاقیگە لەسەر نەخۆش بەرز دەكەنەوە.