ئەمڕۆ دانوستانەكانی وەفدی ئەمریكا و ئۆكرانیا لە شاری جدەی سعودیە دەستپێدەكات و سەرۆكی ئۆكراینیش دەڵێت، دانوستانەكان بنیاتنەر دەبن.
بەر لە بەڕێوەچوونی ئەو دانوستانە، محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە پێشوازی لە سەرۆكی ئۆكرانیا كرد و باسیان لەدوایین پێشهاتەكانی جەنگ كرد. جێنشینی سعودیە جەختیشی كردەوە لەسەر پابەندی وڵاتەكەی بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆكراین.
هاوكات زیلینسكی رایگەیاند، دانوستانەكانی وەفدی وڵاتەكەی و ئەمریكا بنیاتنەر دەبن و تیشك دەخاتە سەر گرەنتییە ئەمنییەكان.
هاوكات ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەشبینە بە ئەنجامی ئەو دانوستانە و وتی، ئەگەر چاوەڕێی ئەنجامی ئەرێنی نەبوونایە ئامادەی كۆبوونەوەكە نەدەبوون.
بەپێی ئەو وەردەكاریییانەشی ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوانی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەكە ئاستی ئامادەیی ئۆكرانیا ئاشكرا دەكات بۆ سازشكردن بۆ مۆسكۆ لەپێناو كۆتاییهێنان بەجەنگ