رۆژنامەی (السوري الیوم) بڵاویكردەوە، دەستەی رێكخستنەوەی پەیوەندی و پۆستەكان، بەكارهێنانی درۆن و ئینتەرنێتی مانگی دەستكرد (ستارلینك)ی قەدەغەكرد، ئەوەش بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە، ئەمەش لەپێناوی ئەوەی چالاكییەكان نەقۆزنەوە كە یاسای گشتی تێكدەدەن و مەترسین لەسەر ئاسایشی وڵات.
عەبدولڕەحمان زەیدان بەڕێوەبەری پۆلیسی دادوەری لە دەستەی رێكخستنەوەی پەیوەندییەكان رایگەیاندووە: بەكارهێنانی ئینتەرنێتی مانگی دەستكرد، كاریگەری دەبێت لەسەر تۆڕەكانی ناوخۆ و تەشویش لەسەر پەیوەندییەكان، درۆنەكانیش مەترسین و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی دەستەكەشیان: نمایشكردن و فرۆشتن و كارپێكردنی ئامێرە پێشكەوتووەکان قەدەغەیە، ئەگەر مۆڵەتی رەسمی نەبێت.