بەیاننامەی كۆتایی

01:50 - 2025-03-11
جیهان
51 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (الثورة) بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی سوریا كە لە عەمانی پایتەختی ئەردەن بەسترا، بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: ئەمن و ئاسایشی سوریا پایەیەكی گرنگە بۆ ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە، هەروەك تێیدا هاتووە ئیدانەی تەواوی ئەو هەوڵانەش دەكەین كە ئاسایشی سوریا و سەروەریی وڵاتەكە و ئاشتیی سوریا دەكاتە ئامانج.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: پێویستە سزاكانی سەر سوریا هەڵبگیرێت، لەگەڵ فراوانكردنی هاوكارییە ئابووریی و بازرگانی و وەبەرهێنەكان، پاشان بنیاتنانەوەی ژێرخانی سوریا، وەستانەوە هاوشانی گەلی سوریا بۆ دژایەتی هەر نەیارێك لەسەر خاكی سوریا، ئەمە جگەلەوەی ئیدانەی هەموو جۆرە تیرۆرێك دەكەن و هاوكاری سوریا دەبن لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر بەشێوەی سەربازی و ئەمنی و فیكری.
لەدوایین بەشی بەیاننامەكەدا پێویستیی هاوكاریی سوریا لە روبەڕوبوونەوەی قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر و چەك و تاوانی رێكخراو، هاوكاریی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخ و گەڕانەوەی ئەمنییەت و ئاوارەكانی سوریا بۆ شوێنی خۆیان، تەئکیدی لەسەر کراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان