کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری عیراق، لەسەر پشکی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، داوا لە ئەنجومەنی دادوەری و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەکات لەو تاوانبارانە بکۆڵنەوە کە پێشتر لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عیراقەوە ئاماژە بە دەستگیرکردنیان دراوە، چونکە پێدەچێت تاوانی زۆر قێزەوەنیان بەرامبەر بە گەلی عیراق بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی لەسەردەمی رژێمی بەعسدا کردبێت.
لەمرووەوە دوو نوسراوی ئاراستەی هەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق کردووەو داوای لێکردوون دادگا و لایەنە تایبەتمەندەکان راسپێرن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ ئەو پێنج تاوانبارەدا بکەن کەسەرۆک وەزیرانی عیراق لە رابردوودا هەواڵی دەستگیرکردنیانی راگەیاندبوو".
"پێویستە لیکۆڵینەوەی زیاتر لەو تاوانبارانە بکرێت بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر دەست گەلی عیراق و گەلی کورد و هاوکات هەردوو حکومەت بکەوێت، هەروەها پێویستە زانیاری زیاترمان لەبارەی تاوانەکانی رژێمی پیشووی بەعس کەبەرامبەر گەلەکەی کردویەتی دەستبکەویت"، کاروان یاروەیس وادەڵێت.
رۆژی 31-1-2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند، کە سیانیان لەسەردەمی بەعسدا لەهەرێمی کوردستان چەندین تاوانیان ئەنجام داوەو لە ئێستادا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.