دوێنێ لە سلێمانی، مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی سەركردە و سیاسەتمەدار و تێكۆشەری دێرینی گەلی كورد و یەكێتی هەڤاڵ (فەرید ئەسەسەرد)ی كرد و چەپكەگوڵی رێز و وەفای سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی-یان پێشكەشكرد.
مەكتەبی سكرتاریەت، بەڕێزەوە ئاماژەیان كرد بە رۆڵ و خەباتی فەرید ئەسەسەرد وەك تێكۆشەرێك و قاڵبوویەكی خەباتی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، كە بۆ ساتێكیش دانەبڕا لە كۆڕی خەبات و تێكۆشان و یەكێتییانە لەگەڵ داوا رەواكانی گەلەكەیدا مایەوە و وەك رووناكبیرێكیش قەڵەم و خزمەتەكانی دیار و بەرچاوە، بۆ ئەوەش یەكێتی؛ هەمیشە شانازیی پێوەدەكات.
لای خۆیەوە، فەرید ئەسەسەرد، سوپاسیكردن بۆ بەسەركردنەوەی و دووپاتیكردەوە كە وەك چۆن دامەزراندنی یەكێتی بە رابەرایەتیی سەرۆك مام جەلال، هیوابەخش بوو بۆ گەلەكەمان، ئەمڕۆش سیاسەت و ستراتیژی نیشتمانیی یەكێتی، كە لە خزمەت گەل و وڵاتەكەماندایە، ئومێدێكی ترە بۆ خەڵك و كوردستانەكەمان.