به‌پێی راپۆرته هه‌واڵیه‌كانی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ئێستادا له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كانی جیهان دێت له رووی فرۆشتنی درێسی یاریزانانه‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردۆته‌وه له‌ماوه‌ی وه‌رزی رابردوو هیچ یانه‌یه‌ك هێنده‌ی ریاڵ مه‌درید درێسی یاریزانانی نه‌فرۆشتوه‌و یانه‌كه‌ش پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشی درێس زیاتر بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای شكست له گواستنه‌وه‌ی كیلیان مباپی كه رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی فرۆشتنی درێسه‌كان.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه داوه فرۆشتنی درێس لای یانه‌كان زۆر گرنگه و بووه‌ته داهاتێكی گرنگیش بۆیان و رۆژنامه‌كه یانه‌ی پاریس سان جێرمانی به نموونه هێناوه‌ته‌وه كه دوای كڕینی مێسی له سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردوو فرۆشی یانه‌كه له فرۆشتنی درێس گه‌یشتۆته 41 ملیۆن یۆرۆ.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه داوه سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریاڵ مه‌درید له ناو یاریگا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر فرۆشتنی درێس كه ریاڵ مه‌درید به رێژه‌ی %400 به‌راورد به ساڵی 2018 فرۆشی درێسه‌كانی زیادی كردوه.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ریاڵ مه‌درید ده‌یویست له رێگه‌ی كڕینی مباپی رێژه‌ی فرۆشتنی درێس به‌رز بكاته‌وه و كۆمپانیای ئه‌دیداسی سپۆنسه‌ری یانه‌كه‌ش 250 هه‌زار درێسی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاماده‌كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بیفرۆشێت.