هۆڵى رۆشنبیریى رانیە، پەرە بە ژێرخانی هونەریی دەدات

12:39 - 2025-03-12
دووتوێ
15 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو دیارییە بەنرخانەی کە حکومەت لەیادی راپەڕیندا پێشکەشی رانیەی کرد و بە رەسمیی کرایەوە، هۆڵى رۆشنبیریى رانیەیە. لەوبارەیەوە هیوا مستەفا بەڕێوبەری رۆشنبیریی راپەڕین بە کوردستانی نوێ -ی راپەڕینی راگەیاند: ئەم پرۆژەیە، لە ساڵى 2018 ـەوە دەستیپێکرا و بڕی دوو ملیار و  643 ملیۆن دیناری تێچووە. ئەگەرچی ماوەیەک کارەکانی راگیرا، بەڵام دواتر لەسەر بڕیارى قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆکی حکومەت دەستکرایەوە بە کارکردن تێیدا و تەواوکرا و بەسوپاسەوە سەرۆکی دامەزراوەی «ڤیم» و ئیدارەی ناوچەکە ئاستەنگەکانی بەردەم هۆڵەکەیان چارەسەرکرد.

ئا: رۆشنا بابەکر

 

#کوردستانی نوێ-ی راپەڕین

بابەتە پەیوەندیدارەکان