بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی نووسەر و راگەیاندنکار قەیس قەرەداغی
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووسی دێرین، کاک قەیس ئیبراهیم محەمەد ناسراو بە قەیس قەرەداغی، پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و گشت هاوڕێیانی دەکەین.
کۆچکردوو رۆژنامەنووسێکی چالاکی رۆژنامەی ئیتحاد و راگەیاندنی یەکێتی بوو.
لە دەرەوەی وڵاتیش بەردەوام لە کەناڵ و سەکۆ عەرەبییەکاندا داکۆکی لە پرسی کورد و دۆسێ کوردستانییەکان دەکرد.
لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە گشت لایەک ببەخشێت.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان