ماری بۆزكۆڤایی چیكی بازێكی گه‌وره‌ی له ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی دا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی براگی برده‌وه.
بۆزكۆڤا له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی براگ رووبه‌ڕووی ئه‌ناستازیا بۆتۆڤا بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به ئاسانی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه، به‌مه‌ش بۆ جاری یه‌كه‌م له كاروانی وه‌رزشی نازناوێكی برده‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌و كچه یاریزانه 24 ساڵه له ریزبه‌ندی یاریزانان له پله‌ی 66یه‌مه‌وه سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی 46ی ریزبه‌ندی واته به یه‌كجار 20 پله سه‌ركه‌وتوه.
كارۆلینا گارسیای ئه‌ستیره‌ی فه‌ره‌نسیش له ریزبه‌ندیه‌كه‌دا بازێكی گه‌وره‌ی داوه كه 13 پله له ریزبه‌ندی یاریزانان هاتۆته پێشه‌وه‌و چووه‌ته پله‌ی 32ی ریزبه‌ندی.