بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەردوو لایەنی ئەمریکا و عیراق لە پایتەختی وڵاتێکی عەرەبی کۆبوونەتەوە کە ئەو وڵاتە لە هەوڵی نێوەندگیریدایە بەمەبەستی ئازادکردنی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ، ئەو کچە ئیسرائیلییەی کە لە عیراق رفێندرا. ئەوەش لەکاتێکدایە کە لێپرسراوێکی ئەمنیی عیراق راسپێردراوە تا پەیوەندیی بە لایەنە دۆستەکانیانەوە بکات بۆ ئازادکردنی ئەو کچە رفێندراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی هەواڵەکە عیراق و ئەمریکا لەوبارەیەوە نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بەوپێیەی لایەنی ئەمریکا ئامادە نەبووە پارە لەبەرامبەر ئازادکردنیدا بدات بەو گروپانەی کە کچەکەیان رفاندووە.
جێی ئاماژەیە ئەو کچە رفێنراوە هاوکات رەگەزنامەی روسیاشی هەیە و لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 -وە لەناو شاری بەغدا رفێنرا، لەکاتێکدا بەشێوەیەکی رەسمی هاتبووە عیراقەوە و سەرقاڵی توێژینەوەیەکی ئەکادیمی بووە و تائێستاش هیچ لایەنێک بەڕەسمی بەرپرسیارێتیی خۆی لە رفاندنی، رانەگەیاندووە.