رۆژنامەی (الشرق الأوسط) بڵاویكردۆتەوە، رێككەوتنەكەی دیمەشق لەگەڵ كورد رێگە خۆش دەكات بۆ رێككەوتن لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سوریادا و ئەم رێككەوتنە بە پێشكەوتنێكی دراماتیكی لە دیمەنی سیاسیی سوریادا دەبینرێت، رەنگە ببێتەهۆی رێككەوتن لەنێوان حكومەت و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگای سوەیدا و پێكهاتەكانی تری سوریادا، بۆیە ئەم رێككەوتنە بە رێككەوتنێكی گەورە دەژمێردرێت بۆ یەكێتیی خاكی سوریا.
رۆژنامەكە نووسیویەتی: ئەم رێككەوتنە دەرچەیەكە بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات و دەسەڵاتە خۆسەرییەكەی باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا لەو ناوچانەدا كە دەسەڵاتی هەیە بەسەریدا. بۆچوونەكانیش پێیانوایە كە ئەم رێككەوتنە بە هاوڕایی و چاودێریی ئەمریكییەكان بووە.