دادگایەک تایبەتمەند دەکرێت بە رۆژنامەنووسان لە شاری سلێمانی

03:21 - 2025-03-13
کوردستان
45 جار خوێندراوەتەوە

دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/1 تایبەتمەند دەکرێت بە رۆژنامەوانان بۆ بینینی سکاڵاکانی سەر رۆژنامەوانان و یاسای رۆژنامەگەری بەسەردا پیادە دەکرێت.

بەبڕیاری عومەر ئەحمەد سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/1، تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی پەیوەندیدارن بە رۆژنامەوانان لەناو شاری سلێمانی.

هەروەها، یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان بەسەر دادگاکەدا پیادە دەکرێت، بەوپێیەش رۆژنامەوان زیندانی ناکرێت و لەکاتی گرتنەبەری رێکاریی یاسایی لەبەرامبەری، کە پەیوەست بێت بە پیشەکەیەوە، پێویستە سەندیکای لێ ئاگاداربکرێتەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکە، لە پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، داواکان رەوانەی دادگای کەتنی سلێمانی/ 6، دەکرێن بۆ یەکلایی کردنەوەیان.

سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و باشتر راپەڕاندنید کارەکان ئەو بڕیارە دراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان