به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د
كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر یه‌كێكه له كێڵگه گه‌وره‌كانی كوردستان و عیراق و شاده‌ماری ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی غازی سروشتییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی %70ی كۆی وزه‌ی كاره‌بای به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان
كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر یه‌كێكه له كێڵگه گه‌وره‌كانی كوردستان و عیراق و شاده‌ماری ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی غازی سروشتییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی %70ی كۆی وزه‌ی كاره‌بای به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای دابینكردنی غازی شل بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له زاخۆ تا گه‌رمیان و تاكه پرۆژه‌ی هایدرۆكاربۆنییه كه هه‌موو داهاته‌كه‌ی ده‌چێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
غازی سروشتیی له قۆناغی گه‌شه‌كردنیدایه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خواستی جیهانی له‌سه‌ر زیاد ده‌كات، هه‌ر بۆیه كێبركێی سیاسی و ئابووریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره له نێوان زلهێزه‌كانی جیهاندا، غاز پێگه‌یه‌كی سیاسیی به‌هێز ده‌داته خاوه‌نه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای پێگه‌ی ئابووری و به‌هێزكردنی پایه‌كانی حكومڕانی.
ریسك به چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه
له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و جێگایانه‌ی كه چاوی وڵاتان كه‌وته سه‌ر غازه‌كه‌ی، كه‌سانێك له هه‌رێمی كوردستان كه ته‌نها مه‌به‌ستیان ده‌ستكه‌وتی تایبه‌ت و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانیانه، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و وڵاتانه‌وه، بێ هه‌ستكردن به مه‌ترسیی دۆخه‌كه و خوێندنه‌وه‌ی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ویستیان ریسكێك به چاره‌نووسی سیاسیی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و خۆیان بخه‌نه ناو ململانێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و دۆخه بۆ كوێیان ده‌بات و خه‌ڵكی كوردستان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان، تووشی چیی ده‌بن.
ئه‌و كه‌سه سه‌ۆك بافڵ بوو
به‌ڵام تاكه سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیی سیاسی كوردستان كه ژیرانه دیوی شاراوه‌ی دۆخه‌كه‌ی خوێنده‌وه و رێگر بوو له‌وه‌ی كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان بدرێته ده‌ست نادیار و رێگریی بكات له‌وه‌ی كه سامانی غازی كوردستان ببێته نیقمه‌ت و ناره‌حه‌تی بۆ هاووڵاتییان و وا بكات كه باڵانسی سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی زلهێزی جیهانی رابگرێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیانه مه‌ترسیی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دروست بكه‌ن، سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بوو.
هاتنه لای و پێیان وت چۆن ده‌ته‌وێ رێژه‌ی قازانجت ده‌ده‌ینێ و مه‌رجت چییه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، له به‌رامبه‌ردا رێگه‌مان بده‌یت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان غازی سروشتیی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین، كوردستان كه ده‌چووه گێژاوی ئه‌و ململانێیه‌ی كه هه‌موو جیهانی له جه‌نگی سێیه‌می جیهان نزیك كرده‌وه.
له مێژوودا كه‌موێنه‌یه
به‌ڵام سه‌رۆك بافڵ نه‌ك هه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی ره‌ت كرده‌وه، به‌ڵكو به توندی دژی وه‌ستایه‌وه، هه‌ر چه‌نده نه‌ك به ته‌نیا مه‌ترسیی له‌سه‌ر یه‌كێتیی دروست كرد، به‌ڵكو له‌سه‌ر خودی خۆی و ژیانی مه‌ترسی دروست كرد، چونكه ئه‌و به روونی پێی وتن: «مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا غازی كۆرمۆر به‌رن و غازیش به ده‌ردی نه‌وت به‌رن»، به‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك جگه له پاراستنی سامانی غازه‌كه‌ی كوردستان، هاووڵاتییانی هه‌رێمیشی له گه‌وره‌ترین ماڵكاولی و شه‌ڕێكی سه‌ختی سیاسیی و ئابووریی و بگره سه‌ربازیش پاراست.
له مێژووی خه‌باتی رزگاریی كوردستاندا سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی قاره‌مان هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام ئازاترینیان له دوای قازی محمدی نه‌مر كه هاووڵاتییان و خاكی نیشتمانی جێنه‌هێشتبێت و ئازایانه به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانی وه‌ستابێت سه‌رۆك بافڵ بووه، چونكه به گیانی خۆی خه‌ڵكی كوردستان و سامانه‌كه‌ی پاراست، سه‌ره‌رای هه‌موو فشاره‌كان چۆكی دانه‌دا و خۆڕاگرانه به روویاندا وه‌ستایه‌وه.
به داخه‌وه گرنگیی پێنه‌درا
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌ردانه‌یه نه‌توانرا دیواری پۆپۆلیستی و چه‌واشه‌كاریی ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێ ببڕێت كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كاتی و تایبه‌تی خۆیان هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و خه‌باتی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كیان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار برد، نه‌توانرا بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون بكرێته‌وه كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه به گیانی خۆی، خه‌ڵك و خاك و سامانی كوردستانی پاراست و ده‌پارێزێت، به‌راستی غه‌در بوو له‌و ئازایه‌تییه.