كێشە كشتوكاڵی و ئاودێرییەكانی دەربەندیخان چارەسەر دەكرێت

11:55 - 2022-08-02
کوردستان
607 جار خوێندراوەتەوە

یادگار عەلی

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم، بەڵێنی چارەسەركردنی چەند كێشەیەكی پەیوەست بە بواری ئاودێری، كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری لە دەربەندیخان دەدات.
لەمیانی پێشوازی لە قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، رایگەیاند: بەدواداچوون بۆ كێشە و داواكارییەكانی بواری كشتوكاڵ، ڤێتێرنەری، پووش و پاوان و نەمامگەكان لە سنووری قەزای دەربەندیخان دەكەین. هەروەك بەڵێنیدا بۆ ساڵی داهاتوو پەنجەماسیی پێویست بۆ دەریاچەی دەربەندیخان دابین دەكەن.
سەبارەت بە رژانی ئاوەڕۆی بەشێك لە گەڕەكەكانی دەربەندیخان بۆ ناو بەنداوی دێوانە، وەزیری كشتوكاڵ، بەڵێنیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ ئەو پرسەش بكەن و چارەسەری بەپەلە و پێویستی بۆ بدۆزنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان