دیارییەكەی هەڤاڵ مام جەلال

گرینۆفێك بۆ پاراستنی گوندی باوزێ*

12:02 - 2022-08-02
دووتوێ
614 جار خوێندراوەتەوە

حاجی ئەحمەدە شەنگەی باوزێ تەمەنی (65-70) ساڵ دەبوو، لە ساڵی 1982 پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كرد بوو، ئەندامی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان بوو.
پیاوێكی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر و خاوەن كەسایەتییەكی دیار و بەرچاو بوو، خۆشەویستی خەڵكی ناوچەكە بوو، كەسێكی دروست و راستگۆ بوو، خەڵكی زۆر رێزی قسەكانیان دەگرت.
ئێمە لە باوزێ بووین، من لەگەڵ حاجی ئەحمەد چووین بۆ لای بەڕێز مام جەلال تا داوا بكەین كە گرینۆفێكم بداتێ بۆ پاراستنی گوندی باوزێ، منیش داواكەم خستە بەردەم هەڤاڵ مام جەلال و بەڕێزی دیارییە بەنرخەكەی کە گرینۆفێك بوو بە فیشەكێكی زۆرەوە پێشكەشی كردین و گەڕاینەوە، گرینۆفەكەمان دابەست لە باوزێ و قادری مەمەند ئاغا فیشەكی زۆری بۆ دابین كردین.
مام حاجی ئەحمەدە شەنگەی باوزێ لە بەهاری ساڵی 1999 دا بەهۆی نەخۆشییەكی كوشندە گیانی لەدەستدا، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی.

*بیرەوەرییەكانی رۆژانی سەختی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا- عەبدوڵڵا وسوو عەبدوڵڵا.

#دۆسێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان