״بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وادەكات بودجەی خۆی هەبێت״

12:31 - 2025-03-17
کوردستان
54 جار خوێندراوەتەوە

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وادەكات ئەو شارە بودجەی خۆی هەبێت و لەڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دامەزراندنەوە، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە پشكی خۆی بەربكەوێت.
وتیشی: هەنگاوەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە قۆناغی زۆری بڕیوە، لەكاتی ئێستا بەشی زۆری كوتلە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی ئەو پرۆژەیاسایە دەنگی لەسەر بدرێت، هاوكات سەرۆكی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران هاوسۆزە لەگەڵ هەڵەبجە و پشتگیریی دەكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشكرد: هەردوو پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و دیاریكردنی رۆژی 16/3 وەك پشوویەكی رەسمی، لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پێشنیاركرا، بۆیە ئەمساڵ بینیمان ئەو رۆژە جگە لە هەرێمی كوردستان، لەسەرتاسەری عیراق كرایە پشوو.

تەها عەبدوڵڵا

#هەڵەبجە

بابەتە پەیوەندیدارەکان