لە سلێمانی هەشتەمین ساڵیادی كارەساتی شنگال دەكرێتەوە

12:47 - 2022-08-02
کوردستان
562 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ لە هۆڵی خاك لە سلێمانی، یادی هەشتەمین ساڵیادی كارەساتی شنگال، بكرێتەوە.
لە ژێر دروشمی (زامی شەنگال و ئێزدییەكان بە ئاوەدانكردنەوە ساڕێژ دەبێت)، رۆژی چوارشەممە 3/8 سەعات 10:30 لە هۆڵی خاك لە سلێمانی، هەشتەمین ساڵیادی كارەساتی شەنگال، دەكرێتەوە.
لەوبارەیەوە داود جوندی سەرۆكی كۆمیتەی ئامادەكاری و رێكخەری رێوڕەسمەكە و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی شنگالی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاندووە: مەڵبەندی رێكخستنی شنگال بە هەماهەنگی لەگەڵ مەكتەبی رێكخستن و نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، رێوڕەسمەكە رێكدەخات، كە چەندین بڕگە لەخۆدەگرێت، وتیشی: وەك مەڵبەندی رێكخستنی شنگال، بڕیارماندا ئەمساڵ ئەو رێوڕەسمە لە سلێمانی رێكبخرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان