دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم، پێشوازی لە د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق كرد و لە دیدارێكدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتەكان و بارودۆخی عیراق و كوردستان، پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و چارەسەركردنی كێشەكانیان، كرد.
لە دیدارەكەدا، هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێت كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكرێن، ئەوەش لەپێناوی سەقامگیربوونی وڵات و فەراهەمكردنی ژیانێكی خۆش بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم بەبێ جیاوازی.
پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی سوریا، گرژییەكانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، دوورخستنەوەی عیراق لە ململانێ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، لە دیدارەكەدا قسەیان لەبارەوە كرا.