ئەو فەلسەفانەی لە هێلکەدانی کۆژانەکانەوە لەدایک بوون

10:05 - 2025-03-27
کەلتور
52 جار خوێندراوەتەوە

    ئا: نەرمین عوسمان محەمەد
      
ئایا هیچ کات پرسیاری ئەوەت کردووە، بۆچی هەندێک فەیلەسوف وادەڕواننە ژیان کە پڕیەتی لە نەهامەتی و کۆژان؟ یاخود چۆن دیدی رەشبینانەیان بۆ جیهان گۆڕدراوە بۆ چەند بیردۆزێکی قوڵی کاریگەر بۆسەر هزری مرۆڤایەتی؟ لەوانە:

1-ئارسەر شۆپنهاوەر: ژیان وەکو کۆژانێکی بەردەوام 
شۆپنهاوەر،(1860-1788)ئەم فەیلەسوفە بە باوکی رۆحی رەشبینی فەلسەفی هەژماردەکرێت، چونکە پێیوابوو کە ئیرادە ئەو هێزە کوێرانەیەیە کە هەموو شتێک دەجوڵێنێت و وا لەمرۆڤ دەکات بەندی ئارەزووە بێ کۆتاییەکانی بێت، ئەمەش دەبێتە هۆکاری درووست بوونی بازنەیەکی بێ کۆتایی پڕ لە ئازار.. ئەی چارەسەر چییە؟ چارەسەر، لای شۆپنهاوەر راکردنە لە رێگای هونەر و تێڕامان و رەبەنییەوە.

2- نیتشە: لەنێوان پوچگەرایی و ئیرادەی هێزدا
وێڕای ئەوەی کە رەشبینی شۆپنهاوەری رەت کردەوە، بەڵام نیتشە(1900-1844) دانی بەوەدا نابوو، کە ژیان بێ واتایە لە دوای «مەرگی خوداوەند»ەوە، ئەمەش وا لەمرۆڤ دەکات رووبەڕووی پوچگەرایی ببێتەوە، بەڵام لەبری خۆبەدەستەوەدان، نیتشە بانگەشەی مرۆڤی کرد کە خۆی واتا دروست بکات و لە رێگەی ئیرادەی هێزەوە سەربکەوێت بۆ پلەی «مرۆڤی باڵا
The Supreme Man» 
3- ئیمیل سیۆران: پووچگەرایی رەها 
ئەگەر شۆپنهاوەر پێی وابووبێت کە ژیان کۆژانە، ئەوا ئیمیل سیوران(1995-1911) لەوە دوورتر رۆیشت و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە خودی ژیان خۆی هەڵەیەکی کارەساتبارە، ئەو پێیوایە باشترین کار کە مرۆڤ ئەنجامی بدات گاڵتەجاڕییە بەنەهامەتیەکانی، چونکە تەنانەت یاخی بوونیش بێهودەیە.
کەواتە فەلسەفە بەواتای گەڕان بەدوای خۆشبەختیدا نییە بە تەنها، بەڵکو هەندێک کات بەرەو رووبوونەوەی راستییەکانە وەکو خۆیان چەند سەختیش بن.
سەرچاوە:
www.facebook.com/groups/galaldinrumi/posts

بابەتە پەیوەندیدارەکان