ئارۆ سه‌نگه‌ر
ستیڤن جێراری راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا كۆمه‌ڵێك یاسا و سزای بۆ یاریزانه‌كانی داناوه كه راگه‌یاندنه‌كانی ئینگلته‌رای توشی شۆك كردوه‌و یاریزانه‌كانی ناچار ده‌كات هاوشێوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی پابه‌ند بوون.
هه‌ر راهێنه‌ره و شێوازی كاركردنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژووری خۆگۆڕێن كۆنتڕۆڵ بكات و یاریزانان پابه‌ند بكات كه به‌شێك له راهێنه‌ران هاوشێوه‌ی ئه‌نچیلۆتی پشت به دروستكردنی په‌یوه‌ندی باش ده‌به‌ستن له‌گه‌ڵ یاریزانان بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندیان بن.
به‌شێك له راهێنه‌رانیش یاسای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه كه به‌شێكیان یاساكانیان تونده‌و یاریزانان ناچار ده‌كه‌ن به ویتسی ئه‌وان نان بخۆن.
به‌ڵام ستیڤن جێراردی ئه‌فسانه‌ی پێشووی لیڤه‌رپوڵ و راهێنه‌ری ئێستای ئه‌ستۆن ڤێلا شێوازێكی زۆر جیاوازی هه‌ڵبژاردوه.
جێرارد به مه‌به‌ستی پابه‌ندبوونی یاریزانان به یانه‌كه‌وه لیستێكی سزای به ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان هه‌ڵواسیوه كه بۆ هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك سزایه‌كی دارایی هه‌یه و ئه‌سته‌مه یاریزانێك بمێنێته‌وه له‌ماوه‌ی داهاتوو سزا نه‌درێت.
قورسترین سزا دواكه‌وتنه له كۆبوونه‌وه له رۆژی یارییه‌كان كه سزاكه‌ی هه‌زار پاوه‌نده‌و دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر یاریزانێك دوابكه‌وێت بۆ راهێنان به 500 پاوه‌ند سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر یاریزانه له راهێنان ئاماده بێت و ئامێری جی پی ئێسه‌كه‌ی پێنه‌بێت 100 پاوه‌ندی تر سزا ده‌درێت.
هه‌ر یاریزانێكیش دوای خۆگۆڕین دوابكه‌وێت بۆ چوونه ناو یاریگای راهێنان بۆ هه‌ر ده‌قیقیه‌ك دواكه‌وتن 200 پاوه‌ند سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر راهێنه‌ریش بانگی بكات بۆ قسه‌كردن یان كۆبوونه‌وه هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ك دوابكه‌وێت 200 پاوه‌ند سزا ده‌درێت.
هه‌ر یاریزانێك دوای نان خواردن قاپه‌كه‌ی نه‌باته‌وه شوێنی خۆی 100 پاوه‌ند سزا ده‌درێت و هه‌ر یاریزانێك كه‌ل و په‌ل له شوێنی راهێنان جێبهێڵێت 100 پاوه‌ند سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر له شوینی تر كه‌ل و په‌لیان بیرچێت سزاكه‌ی 200 پاوه‌نده.
ئه‌گه‌ر یاریزانێك رۆژی له‌دایكبوونی بێت ئه‌وا پێویسته یاریزانه‌كانی تر كێكی بۆ بێنن و ئه‌گه‌ر هه‌ر یاریزانێكی تر كه كێكی بۆ نه‌یه‌نێت 50 پاوه‌ند سزا ده‌درێت و هه‌ر یاریزانێك به پێی په‌تی بچێته گه‌رماوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بشوات 100 پاوه‌ند سزا ده‌درێت.
جێرارد نایه‌وێت یاریزانه‌كانی توشی پێكانی قورس بن بۆیه سزای بۆ ئه‌مه‌ش داناوه كه هه‌ر یاریزانێك هه‌ست به ئازاری كه‌م بكات و تا سه‌عات 10ی به‌یانی پزیشكانی یانه‌كه ئاگادار نه‌كاته‌وه ئه‌وا 200 یۆرۆ سزا ده‌درێت و هه‌ر یاریزانێكیش له راهێنانی چاره‌سه‌ری سروشتی دوا بكه‌وێت 200 پاوه‌ند سزا ده‌درێت.
جیرارد شوێنی دیاریكراوی بۆ یاریزانان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی لێ رابگرن و هه‌ر یاریزانێك له شوێنی هاوڕێیه‌كی تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پارك بكات به 100 پاوه‌ند سزا ده‌درێت.
سزاكان زۆرن و هه‌ر یاریزانێك له یارییه‌ك به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئارامی كارتی زه‌رد وه‌ربگرێت 200 پاوه‌ند سزا ده‌درێت و ئه‌گه‌ر كارتی سووریش وه‌ربگرێت ده‌بێت هه‌موو تیپه‌كه ده‌عوه‌ت بكات بۆ نان خواردن و پێویسته له‌ماوه‌ی مانگێك ئه‌و كاره بكات.
ئه‌گه‌ر یاریزانێكیش به بیانووی هه‌بوونی ریكلامێكی بازرگانی له راهێنان دوابكه‌وێت ئه‌وا پێویسته 250 پاوه‌ند سزا بدرێت.
كاتێكیش یاریزانان ده‌ست ده‌كه‌ن به راهێنان ئه‌وا له‌ناوخۆیاندا یارییه‌كی بچووك كراوه ده‌كه‌ن و تیپی براوه خراپترین یاریزانی تیپی دۆڕاو دیاری ده‌كات و هه‌ر یاریزانێك به خراپترین دابنرێت ئه‌وا پێویسته بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌فته‌یه‌ك له كاتی راهێنان درێسێكی جیاواز بپۆشێت كه له‌سه‌ری نووسراوه من خراپترین یاریزانی راهێنانم.