پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە

07:15 - 2025-03-29
کوردستان
56 جار خوێندراوەتەوە

پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە


بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەکەم.
خوای گەورە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموولایەکی قبوڵکردبێ و جەژنی خێروخۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.

هیوادارم ئەم جەژنە، هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و باشترکردنی حکومڕانی و ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپات لە پێویستیی تەبایی، برایەتی و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان دەکەمەوە لەپێناوی بەهێزکردنی قەوارەکەمان و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمەکەماندا.

هەر لەجەژن و شادی و سەرفرازیدا بن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان