له عه‌ره‌بییه‌وه: مه‌حمود عه‌بدولكه‌ریم باجه‌لان
1-2
له پیشانگای پۆڵۆنیا بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان به دیداری توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ جۆرجیا گرێلی شادبووم، به مه‌به‌ستی وتووێژ ده‌رباره‌ی ره‌وتی توێژینه‌وه و تێڕوانینی تایبه‌تیان ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان و ئه‌م دیداره‌ی لێكه‌وته‌وه.
*وه‌ك مامۆستایه‌كی، زانكۆ وانه‌ی كۆرسی»پێشه‌كییه‌ك له ئه‌ده‌بی منداڵان» له به‌شی په‌روه‌رده و فێركردنی زانكۆی پۆڵۆنیا ده‌ڵێنه‌وه، ئایا به‌شێكی تایبه‌ت به رۆشنبیری منداڵان له زانكۆی پۆڵۆنیا نییه؟
-راسته، من ئه‌و كۆرسه ده‌ڵێمه‌وه به په‌روه‌رده‌كارانی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری فێرخوازه‌كانم مامۆستایانی وانه‌بێژانن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئیتالیادا، به‌شی ئه‌ده‌بی منداڵانی زانكۆی پۆڵۆنیا له نێو چوارچێوه‌ی به‌شی په‌روه‌رده و فێركردندایه ته‌نها له قۆناغه‌كانی دووه‌م و سێیه‌مدا ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌بێته به‌شێك له توێژینه‌وه‌ی رۆشنبیری منداڵان له كۆلێژی ئاداب و رۆشنبیرییه‌كاندا. من هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و به‌شه ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه، وای نابینم ئه‌ده‌بی منداڵان به‌شێكی تایبه‌ت بێت له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا، به‌ڵكو زۆر له‌وه فراوانتر و زیاتره، بێگومان ئه‌ده‌بی منداڵان یه‌كێكه له جۆره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م به‌و جۆر قوتابیه‌كانم ئاماده‌بكه‌م و له‌سه‌ر ئه‌مجۆره ره‌خنه‌گرتنه وانه‌یان پێبڵێمه‌وه، پێویست ناكات له هه‌موو كتێبێكی ئه‌ده‌بی منداڵاندا به‌دوای كاكڵه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییدا بگه‌ڕێن، زۆر لایه‌نی جوانكاری و هونه‌ركاری ئه‌ده‌بی له ده‌قه‌كاندا هه‌یه پێویسته لێی به‌گابن و هۆشیاریان به‌رامبه‌ری هه‌بێت، سه‌ره‌ڕای چێژ و سه‌ركه‌شی له ئه‌ده‌بی منداڵاندا، ئه‌مه ون ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌ده‌بی منداڵان قه‌تیس بكه‌ین له ئه‌ده‌بێكی په‌روه‌رده‌ییدا، پێویسته هه‌ندێ كات زۆر به روونی ئه‌وه‌مان له یادبێت چیرۆكێكی باش پێچه‌وانه‌ی چیرۆكێكی فێركارییه، ئه‌گه‌ر چیرۆكی باشت بوێت ئه‌و پێویستیت به سه‌ركێشی هه‌یه، پێویستی به بڕێكی دیاریكراو له یاخیبوونی گه‌وره‌كان هه‌یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌ورانه دایك و باوكیش بن، پێویسته ئه‌ده‌بی منداڵ توانستی كه‌وتنه نێو ئه‌زموونی ژیانه‌وه به منداڵ ببه‌خشێت، ئه‌ده‌بی فێركاری پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه، ده‌یه‌وێت وانه به منداڵان دابدات، هیچ بوارێكیان بۆ ئه‌زموونكردن نه‌هێڵێته‌وه، بۆیه هه‌وڵی من ئه‌وه‌یه قه‌ناعه‌ت به مامۆستایانی دواڕۆژ بكه‌م كه به‌بێ هیچ نییه‌تێكی فێركاری كتێبی منداڵان بخوێننه‌وه، هیچ وانه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌ك دیاری بۆ وتنه‌وه‌ی ته‌رخان نه‌كه‌ن، تۆ بیركاری له قوتابخانه فێرده‌بیت، ئه‌ده‌ب و رێزمان ده‌خوێنیت، پاشان رۆڵی ئه‌ده‌بی منداڵ دێت وا له منداڵ ده‌كات پرسیار بكات، منداڵان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كاندا. من ئه‌م نیگه‌رانییه‌م له وۆركشۆپه‌كانی نووسینی ئه‌ده‌بی منداڵاندا به‌رچاوده‌كه‌وێت، زۆرجاریش ترس و سڵه‌مینه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كاران و نووسه‌رانی نوێی ئه‌ده‌بی منداڵانه‌وه ده‌بینم، به راستی ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی زیره‌كانه‌ی ده‌وێت، هه‌وڵێكی زۆری ده‌وێت له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كارانه‌وه، چونكه له‌لایه‌ن بیرۆكه‌ی فێركردن له ریی گۆشكردنه‌وه به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه.
*ئه‌گه‌ر ئێستا پۆستێكی كارگێڕی به‌ده‌ستبهێنیت له زانكۆ، چی له به‌شی ئه‌ده‌بی منداڵ ده‌كه‌یت؟
-بێگومان ئه‌ده‌بی منداڵ بوارێكی توێژینه‌وه‌ی سنوورداره، واتا ناچێته ژێر ركێفی هیچ به‌شێكی زانكۆوه، ئه‌ده‌بی منداڵ بۆ منداڵه، به‌ڵام گه‌وره‌كان ده‌ینووسن، ئامرازێكی په‌روه‌رده‌ییه، به‌ڵام به ئامرازێكی ئه‌ده‌بی، په‌روه‌رده‌ییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ره، ده‌روونزانییه. به‌ڵام زانستێكی رۆشنبیرییه، بۆیه به‌ڕای من ده‌كرێت ئه‌ده‌بی منداڵان له هه‌موو به‌شه‌كانی زانكۆدا بخوێنرێت، به‌ڵام بێگومان رای دروستتر ئه‌وه‌یه ببێته به‌شێكی تایبه‌ت سه‌رجه‌م توێژه‌ران و مامۆستایان له هه‌موو بواره‌كاندا كۆبكاته‌وه، بیربكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێك هه‌بێت بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان تیایدا كۆرس ده‌رباره‌ی منداڵ هه‌بێت له ده‌روونزانییدا، منداڵ له فه‌لسه‌فه‌دا و به‌مجۆره، پێموایه به‌شێكی وه‌ك ئه‌مه خه‌ونی هه‌موو توێژه‌رێكه، ترنجاندنی له به‌شی په‌روه‌رده و فێركردن دابه‌شكارییه‌كی بیرۆكراتییه و به‌ڕای من زیان به بواره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
*چۆن گه‌شتیته ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بی منداڵ وه‌ك رۆشنبیرییه‌كی گشتی بكۆڵیته‌وه و ره‌خنه له ده‌زگای په‌روه‌رده و فێركاری بگریت؟
-من گرنگی به بواری گشتی منداڵ ده‌ده‌م، بڕوام وایه منداڵان به‌دیهێنراوێكی ئاڵۆزن، گه‌وره‌كان هه‌میشه پێیانوایه ده‌توانن له منداڵ بگه‌ن، به‌ڵام ئه‌و بڕوایه زۆربه‌ی كات هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه كاریگه‌رییه‌ی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، واده‌بینم ئێمه‌ی گه‌وران منداڵێتی خۆمان له‌یاد كردووه، من له زۆر وتار و بابه‌تی ده‌روونزانی و بابه‌تی فێربوون ده‌كۆڵمه‌وه، هیچ كام له‌وانه به‌هێنده‌ی ئه‌ده‌بی منداڵ روونییان تیانابینم بۆ تێگه‌یشتن له دیدگا و تێڕوانین و سروشتی راسته‌قینه‌ی منداڵ، بۆیه بڕوام وایه ئه‌ده‌بی منداڵ هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ چونه نێو نادیارییه‌كانی منداڵ و چۆن منداڵان جیاواز له ئێمه‌ی گه‌وره دنیا ده‌بینن، منداڵ به شێوازێكی جیاواز له ئێمه له دنیا تێده‌گه‌ن و هه‌ستی پێده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیدا هاوسۆز ده‌بن. ئه‌مه‌ش پێوه‌رێكی بنه‌ڕه‌تیم ده‌داتێ بۆ حوكمدان به‌سه‌ر كتێبی منداڵاندا ئه‌وه باشه یان باش نییه، پشت به‌ستوو به‌و هاوبه‌شییه‌ی منداڵان له‌گه‌ڵم ده‌یكه‌ن، ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌دیومن و نه‌ده‌یانناسم، زۆرجار تووشی سه‌رسوورمان ده‌بم كه منداڵان ده‌بینم كتێبێكی تایبه‌تیان خۆشده‌وێت، كاتێك لێیان ده‌پرسم بیركردنه‌وه به‌ده‌ر له ئاساییه‌كانیان دووچاری تێڕامانم ده‌كه‌ن.
*چۆن گه‌یشتیته ئه‌م چه‌مكانه ده‌رباره‌ی منداڵ؟
-زمان و ئه‌ده‌بی بیانیم خوێندووه، به‌تایبه‌ت ئینگلیزیی به‌ریتانی هه‌روه‌ك وتم، تاكه به‌شێك كه ئه‌ده‌بی منداڵی تێدا ده‌خوێنرا به‌شی په‌روه‌رده و فێركردن بوو، بۆیه پێویست بوو بچم گوێبگرم، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم حه‌زم له ئه‌ده‌بی منداڵان بوو، رێك وه‌ك ئه‌ده‌ب، به‌مجۆره وام هه‌ست ده‌كرد ده‌توانم پردێك له نێوان ئه‌ده‌بی بییانی و ئه‌ده‌بی منداڵاندا بنیاتبنێم، له توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌ممدا له كه‌سایه‌تی (ماری بوبینز)م كۆڵییه‌وه وه‌ك په‌روه‌رده‌كارێكی نه‌وه‌كان. به‌ڵام بێگومان ئه‌و وه‌ك جیاوازترین په‌روه‌رده‌كان له‌چاو بواری په‌روه‌رده‌ی ئێستا، ماری بوبینز، سه‌ركه‌شی هێنایه نێو فێركارییه‌وه، ئه‌مه به‌لای منه‌وه نموونه‌ی ئامرازی په‌روه‌رده و فێركردنه، ئه‌گه‌ر بته‌وێ په‌روه‌رده‌كارێكی باش بیت ببه به ماری بوبینز، لێره‌وه ده‌ستمكرد به كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێ له‌باڵاترین مامۆستایانی ئه‌ده‌بی منداڵ له ئیتالیا، ئه‌و كه‌سه‌ی كه كۆرسی ئه‌ده‌بی منداڵی بنیاتنا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌وه یه‌كه‌م وجودی ئه‌ده‌بی منداڵ بوو له ئه‌كادیمیای ئیتالیادا، لێره‌وه كاروانی من ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه بوو به هاوه‌ڵی توێژنه‌وه‌ی دكتۆراكه‌م، پێكه‌وه توانیمان به‌شی ئه‌ده‌بی منداڵ له كۆلێژی په‌روه‌رده و فێركردن نوێ بكه‌ینه‌وه.
*كه‌واته له كۆرسی پێشه‌كییه‌ك بۆ ئه‌ده‌بی منداڵاندا چی ده‌ڵێیته‌وه؟ ئه‌گه‌ر تۆ له‌كۆلێژی په‌روه‌رده و فێركردن ئه‌م به‌شه ره‌تبكه‌یته‌وه، چۆن ئه‌مه له‌پلانی وانه‌وه‌تنه‌وه‌ی كۆرسه‌كه‌تدا ده‌كه‌یت؟
-ئامانجی من تێكشكاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و وێنه پێڕاهاتوانه‌یه كه باسمكردن له كتێبی منداڵاندا، كتێبی منداڵانی باش هه‌وڵنادا وانه فێری منداڵان بكات، بۆیه ده‌مه‌وێت بڵاوكراوه‌ی جۆر به‌جۆر بۆ منداڵ جیابكه‌مه‌وه له ئه‌ده‌بی منداڵان، ئه‌ده‌بی منداڵان یه‌كه‌مجار ئه‌ده‌به و ئامرازێكی ده‌ربڕینی هونه‌رییه.
*كه‌واته چۆن ده‌توانیت ئه‌و دووجۆره له‌یه‌ك جودا بكه‌یته‌وه؟
-سه‌ره‌تا پێویسته له سه‌رمان كتێبی باش له كتێبی خراپ جودا بكه‌ینه‌وه، كتێبی جۆری له كتێبی فێركردنی جودا بكه‌ینه‌وه، پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵانێك له‌وانه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵ ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌كی كه‌می فێرخوازان له پاش خوێندنه‌وه‌ی كلاسیكیاتی ئه‌ده‌بی منداڵانی جیهانییه‌وه هاتوون بۆ زانكۆ، بۆیه ناچاربووم له‌وێوه ده‌ست پێبكه‌م، هه‌میشه له (ئه‌لیس) له وڵاتی سه‌یروسه‌مه‌ره و (پیته‌ر بانه)ه‌وه ده‌ستمپێده‌كرد، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بی منداڵان، هه‌وڵمده‌دا ئه‌وه فێری قوتابییه‌كانم بكه‌م ئه‌م كتێبانه چیمان پێ ده‌ڵێن له منداڵ و ژیانی منداڵێتی.
*چ كلاسیكیاتێكی تر هه‌یه جه‌ختی له‌سه‌ربكه‌یته‌وه؟
-بێگومان، من توێژینه‌وه له كلاسیكیاتی جیهانی ده‌كه‌م، وه‌ك (ئه‌لیس و پیته‌ر بان و تۆم سۆیه‌ر و پینوكیو.
*بینوكیو كتێبێكی ئیتالییه؟
-بێگومان، قوتابیان به ئاسانتر ده‌توانن له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئاوێته بن، گرنگی ئه‌م كتێبانه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه نهێنییه‌كانی منداڵیمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه، نادیاری و ئاڵۆزییه‌كانیانمان بۆ ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌و كتێبانه له منداڵانێك ده‌دوێن جیاواز له‌و منداڵانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ژین، ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌مان به ئاسۆی منداڵانی دنیا و رۆشنبیرییه جۆر به‌جۆره‌كانیانمان بۆ ده‌كه‌نه‌وه، له‌م كتێبانه‌دا خوازه‌ی زۆر به‌كارده‌هێنرێن، پڕن له‌و هێمایانه‌ی كه گێڕانه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌ده‌ب تێده‌په‌ڕێنن، به‌ڕاستی من ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به به گه‌نجینه‌ی هونه‌ری مرۆڤایه‌تی ده‌بینم، هه‌ندێ كتێبێك ده‌توانن به به‌كارهێنانی خوازه‌كانیان ئه‌و بڕه زۆره‌ی بیر و ره‌خنه و كردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانمان پێ بڵێن، كتێبی له‌م شێوه‌یه بێگومان گه‌نجینه‌یه‌كی هونه‌رین.
*سه‌ره‌ڕای ئه‌و كتێبانه‌ی له رابردوویه‌كی دووره‌وه ده‌رچوون، ئایا ئه‌لیس له وڵاتی سه‌یروسه‌مه‌ره و پینوكیو له سه‌ده‌ی نۆزده و پیته‌ربان له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌رنه‌چوون؟
-بێگومان، به‌ڕای من كلاسیكی پێی ده‌وترێت كلاسیكی ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا نووسرابێت، چونكه تا ئێستاش كۆمه‌ڵه شتانێكی راستیمان پێ ده‌ڵێن، به‌لای منه‌وه ئه‌مه پێناسه‌ی كلاسیكییه، من هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌ده‌بێكی نوێ بدۆزمه‌وه كه به‌ها جیهانییه‌كانمان بۆ بگێڕێته‌وه و بگۆڕێت بۆ كلاسیكی و بمێنێته‌وه تا ئاینده‌یه‌كی دوور، بێگومان هه‌وڵیشده‌ده‌م دانه‌رانێكی هاوچه‌رخ به‌دیبهێنم كه كلاسییكییه‌ك بنووسن كاریگه‌ری و سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌میشه‌یی به‌رده‌وامبێت، بۆیه من جیاوازییه‌كی دیاریكراو ناخه‌مه نێوان پیته‌ربان و ئه‌لیس له سه‌ده‌ی نۆزده و ده‌یڤید ئۆڵمۆد كه نووسه‌رێكی به‌ریتانییه، من ئاشقی كتێبه‌كانیم و هانی قوتابیه‌كانیشم ده‌ده‌م بیانخوێننه‌وه.
*كه‌واته پێتوایه چه‌مكێكی جیهانی هه‌یه بۆ منداڵێتی و شتی هاوبه‌ش كه له نێوان هه‌موو منداڵانی دنیادا هه‌یه؟
-بێگومان، هیچ گومانم له‌وه‌نییه.