به پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی (CNN)، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی گومرگی زیاتر به‌سه‌ر كاڵای وڵاتاندا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، نرخی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌مریكا دابه‌زی و جووتیارانی ئه‌و وڵاته‌ش به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانن بۆ سه‌ر داهاتی ساڵانه‌یان.
راپۆرته‌كه‌ی (CNN) له زاری جیم مارتنی جووتیاره‌وه ده‌ڵێ: ئێستا نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان ئه‌وه‌نده دابه‌زیوه، كه ره‌نگه هه‌ر مایه‌ی خۆی ده‌ربهێنێته‌وه.
CNN