لە یادی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
وەک هەمیشە بە وەفاداریمانەوە یادی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بەرز رادەگرین و ژیان و کۆشش و خەباتی لە بواری رووناکبیری و سیاسی، هاندەرمان دەبێت تا بەهەمان رۆحیەتی بەرزی نەتەوەیی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەین.
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسەتمەدار و رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتی گەلەکەمانە، کە هیوایەک بوو لە ئومێد و هەستانەوە، کە هەمیشە ئامۆژگاری و رێنوێنییەکانی دەبێت هاندەری هەموولایەکمان بێت بۆ یەکڕیزی و برایەتی و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناوی خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان و هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و پاراستنی کوردستانەکەمان.
یاد و یادەوەری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد هەمیشە لە دڵ و دەرونماندا زیندووە و بەنەمری دەمێنێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان