ئەم وێنەیە تیپی وەرزشی دەرونە، لە ساڵی 1992 –ەوە لە قەزای شارەزوور دامەزراوە، ئێستا مامۆستا سەڵاح مەحمود راهێنەرییەتی، كە پێشتر راهێنەری یانەكانی دەربەندیخان و سەید سادق و چەمچەماڵیش بووە.
ئەم وێنەیەی تیپەكە، ساڵی 1998 لە سەیدسادق گیراوە، كاتی كۆتاییهاتنی خولێكی تۆپی پێیە، لە یارییەكەشدا 2-0 لە لە تیپی دەرون-ی بردۆتەوە، ناوی یاریزانەكان، راوەستاوەکان: كامەران سلێمان-گۆڵپارێز، بەرزان ئەحمەد، رەفیق حەمە كەریم، سەڵاح ساڵح، بەختیار دەروێش، دڵشاد ئەحمەد، ئەیوب ئەحمەد، ئەردەڵان ئەبو بەكر، عەبدوڵڵا عەلی و دانیشتووەكان: موحسین حەمید، زانا كەمال، رێبین باوان، محەمە حسێن، سالار كەریم، عومەر ئەحمەد، ستار قادر.
محەمەد شارەزووری