کۆمیسیۆن: نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری سەرجەم رۆژەکانی هەفتە بەردەوامە

05:17 - 2025-04-11
کوردستان
75 جار خوێندراوەتەوە

لە بڵاوکراوەیەکدا، ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت: رۆژانی هەینی و شەممە و سەرجەم رۆژەکانی هەفتە سەرەڕای پشووە رەسمییەکان، نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری بەردەوامە.

لە بڵاو کراوەکەی کۆمیسیۆندا هاتووە، ناوەندەكانمان بەدرێژایی رۆژەكانی هەفتە كراوەن بەڕووی هاووڵاتیان بۆ نوێ كردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران و دابەش كردنەوەی كارتی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 2007ن دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدەر.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 2007ن دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدەر.

ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاگاداری هاووڵاتیانیش دەکاتەوە کاتێک سەردانی ناوەندەکان دەکەن بەپێی مامەڵەکانیان، ئەو بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان بهێنن کە بەم شێوەیەی خوارەوە دیاریکراوە.......

-زیادکردن؛ بۆ ئەودەنگدەرانەی ناویان لە ھیچ جۆرە داتایەکدا نییە، بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم حاڵەتە بریتیە لە:کارتی نیشتیمانی  لەگەڵ کۆبونی خۆراک+کارتی زانیاری .

-تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدەر بۆ یەکەمجار و بەتایبەت بۆ لەدایکبوانی (2007) بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم حاڵەتە بریتیە لە:کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی لەگەڵ کۆبونی خۆراک .

-گواستنەوەی ناوەندی دەنگدان، بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم حاڵەتە بریتیە لە کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی لەگەڵ کارتی زانیاری و کۆبونی خۆراک کە لەساڵی2020-2021 دەرچوبێت تایبەت بەو پارێزگایەی دەیەوێت دەنگدانەکەی بۆ بگوازێتەوە بەمەبەستی سەلماندنی شوێنی نیشتەجێبوون، لەکاتی داواکردن بۆ گواستنەوەی شوێنی دەنگدان لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە ، یان کارتی نیشتەجێبوون لەکاتی نەبوونی کۆبونی خۆراک کە تەنھا بۆ گواستنەوەی شوێنی دەنگدان لە ناو سنوری یەک پارێزگا .

-راستکردنەوەی ناو یان ھەر ھەڵەیەکی دیکە لە زانیاری دەنگدەر،بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم حاڵەتە بریتیە لە:(کارتی دەنگدانی کۆن ئەگەر ھەبێت لەگەڵ کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی لەگەڵ کۆبونی خۆراک .

-سڕینەوەی ناوی مردووان،بەڵگەنامەی پێویست بریتیە لە : (وێنەیەک لە بەڵگەنامەی مردووان یان وێنەی سڕینەوەی تۆمار یان قسام شەرعی )

-تۆمارکردنی کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان .لە بارێکیشدا گەر کارمەندی ھێزە ئەمنیەکان خانەنشین بووبێت ئەوا دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی خانەنشین بوون دەنگدانەکەی لە تایبەت دەکرێت بە دەنگدانی گشتی.

-تۆمارکردنی ئاوارەی پارێزگاکان، سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی ئاوارەکانی قەزای شنگال دەگرێتەوە بە تەنھا بەڵگەنامەکانیان بریتیە لە کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی} لەگەڵ کۆبونی خۆراک.

#هەڵبژاردن

بابەتە پەیوەندیدارەکان