هێزە ئەمنییەکانی هەرێمى کوردستان بەهاوکاريی
هێزەکانى هاوپەیمانان لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان، ئۆپراسیۆنێکیان بەمەبەستى
خاپوورکردنى مۆڵگەى چەکدارانى داعش ئەنجامدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشى
هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان
و وەزارەتی پێشمەرگە و کۆماندۆی کوردستان، ئۆپراسیۆنیان لەناوچەی زینانە و دەوروبەری
ئەنجامداوە.
دەشڵێت: ئۆپراسیۆنەکە بە ئامانجى کێوماڵکردنی
سنوورەکە و خاپوورکردنی مۆڵگەی گرووپە چەکدارەکانى داعش لەو ناوچانە بوو.