حەسەن توران دەستی لەکار کێشایەوە

11:15 - 2025-04-13
جیهان
127 جار خوێندراوەتەوە



سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراق، لە راگەیاندراوێکدا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتیی بەرەی تورکمانی راگەیاند.

حەسەن توران، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ نامەی دەست لە کار کێشانەوەم لە سەرۆکایەتی بەرەی تورکمانی عیراقی پێشکەشکردووە، هیوادارم ئەوەی دێتە جێگەکەم و دەست بەکار دەبێت، سەرکەوتوو بێت و منیش هاکارو پشتیوان دەبم.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی راشیگەیاندووە، بەڵێن بە هەموو رۆڵەکانی تورکمان دەدەم، کە دەبمە سەربازێکی بەرکریکاری دۆزی تورکمان و سوور دەبم لە سەر یەکپارچەیی وڵاتەکەمان و پابەندی بنەماکانی بەرەی تورکمانی عیراقی دەبم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان