ئێران پێشوازی لە كۆمپانیا ئەمریكاییەكان دەكات

02:10 - 2025-04-13
ئابووری
45 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: رابەری ئێران لەگەڵ ئەوەدایە كە كۆمپانیا ئەمریكاییەكان لە ئێران وەبەرهێنان بكەن.
مەسعود پزیشكیان وتی: هەفتەی پێشوو لەگەڵ رابەری ئێران كۆبۆتەوە و رابەر دژی ئەوە نییە كە كۆمپانیاكانی ئەمریكا بێن لە ئێران وەبەرهێنان بكەن. 
پزیشكیان  ئاماژەی بەوەشكرد، كە رابەری ئێران لەگەڵ دانوستان و گفتوگۆدایە، بەڵام متمانەی بە ئەمریكاییەكان نییە، چونكە ناكرێت لەلایەك تۆ هەڕەشە بكەیت و لە لایەكی دیکەوە داوای گفتوگۆ بكەیت.
ارمان ملی

بابەتە پەیوەندیدارەکان