یارییەكانی هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی خولی پیشەگەرەكانی باسكەی یانەكانی عیراق كۆتاییانهات و ئێستا لە قۆناغی پلەی ئۆفدایە، یەکەم تا هەشتەمی ریزبەندیی كۆتایی بەشداری ئەم قۆناغە بوون.
هەروەك ئەوەی لە خولی باسكەی ئەمریكادا پەیڕەو دەكرێت، یەكەم تا هەشتەمی ریزبەندیی بۆ قۆناغی یەكەمی پلەی ئۆف سەركەوتن، پاشان بە سیستمی 1×8، 2×7، 3×6، 4×5، یارییەكانی یەكەم قۆناغی پلەی ئۆف كران، ئەنجامی یارییەكانی ئەم قۆناغەش بەمشێوەیە بوون:
-1 دیجلە جامیعە 3 × 1 حللە.
-2 دیفاع جەوی 3 × 0 گازی باكوور.
-3 شورتە 3 × 0 زاخۆ.
-4 كەرخ 3 × 1 حەشدی شەعبی.
بەم ئەنجامانە هەرچوار یانەی براوە (دیجلە جامیعە، دیفاع جەوی، شورتە و كەرخ) بۆ قۆناغی دووەمی پلەی ئۆف سەركەوتوون، ئێستاش یارییەكانی ئەم قۆناغە بەردەوامن.
لە قۆناغی دووەمی پلەی ئۆفیشدا، براوەكان بەمشێوەیە هەر بە سیستمی 2+1 لە كۆی پێنج یاریی، لەگەڵ یەكتریی یاریی دەكەن:
* دیجلە جامیعە × كەرخ.
*دیفاع جەوی × شورتە.
تائێستاش ئەم یارییانەی ئەم قۆناغە كراون:
*دیفاع جەوی 95× 88 شورتە.
*دیجلە جامیعە 65 × 73 كەرخ.
*كەرخ 51 × 62 دیجلە جامیعە.
*شورتە 76 × 62 دیجلە جامیعە.
*كەرخ 73 × 65 دیجلە جامیعە.
*دیجلە جامیعە 67 × 60 كەرخ.
پاش ئەوەی دیجلە جامیعە سێ یاریی لە کەرخ بردەوە، بوو بە یەکەم لایەنی یاریی کۆتایی، رۆژی پێنجشەممەی ئایندەش دیفاع جەوی و شورتە سێیەم یاریی نێوانیان دەکەن.