ئێوارەی ئەمڕۆ سەید عمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و لەلایەن نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازی کرا.
لەو سەردانەدا دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا، سەید عەمار حەکیم ئاماژەی بە رۆڵی نیشتمانیی سەرۆک مام جەلال دا لە عیراقی نوێدا و وەک سەرکردەیەکی نەتەوەیی و خۆشەویستی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان وەسیفیکرد کە هەمیشە هیوایەک بوو بۆ دوارۆژێکی پرشنگدار.
هەر لەمەزاری مام سەید عمار حەکیم دوای بەجێهێنانی نوێژی مەغریب نزای خێری بۆ رۆحی سەرۆک مام جەلال کرد وەک سەرکردەیەک کە تەمەنی خۆی بەخشی بە گەلەکەی.