هەردوو وەزیرانی نەوتی عیراق و ئێران، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری نەوت و گاز ئیمزاکرد.
موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە پێدانی گازی هاوەڵ و کنە و پشکنینی دەریایی بۆ وزە، لێکتێگەیشتنمان هەیە.
بێ ئەوەی وردەکاری ئاشکرا بکات، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندووە، لە یاداشتەکەدا گواستنەوەی گاز لەرێگەی کێڵگە سنورییەکانی عیراقەوە بۆ ئێران بە مەبەستی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی گازی شل، کراوە.
یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە دوێنێ 14ی نیسان لەنێوان حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق و موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران کراوە، ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 10ی ئەم مانگە محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند، وڵاتەکەى رۆژانە 200 ملیۆن مەترسێجا گاز و 500 مێگاوات کارەبا هەناردەی عیراق دەکات.