رەفعەت عەبدوڵڵا پێشوازی لە ژمارەیەك كادر و هەڤاڵی ئۆرگانە جیاجیاكانی یەكێتی و دامەزراوە رەسمییەكان دەکات

10:28 - 2025-04-15
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە ژمارەیەك كادر و هەڤاڵی  سنووری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی و مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان و ئۆرگانە جیاجیاكانی یەكێتی و دامەزراوە رەسمییەكان و ژمارەیەك فەرماندە و پێشمەرگەی قارەمان كرد.
لەو دیدارو كۆبوونەوانەدا تەئكید لە هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە گشت ناوچە وچین و توێژەكان بە یەكسانی كرایەوە كە ئەمە خواست و بەرنامەی نەگۆڕی یەكێتییە بۆ ئاوەدانی كوردستان.
هەر لە كۆبوونەوەكاندا تیشك  خرایەسەر نوێبوونەوە و گەشەپێدان  لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی  یەكێتیدا بە جۆرێك كە ئاڕاستەی كاركردن لەگەڵ ئەمڕۆ و بۆ ئایندەی گەل و وڵاتەكەمان گونجاو بێت. لەو بارەیەوە  هەڤاڵ رەفعەت  عەبدوڵڵا دەستخۆشی غلە گشت   كادران و هەڤاڵان كرد كە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی  پەرلەمانی كوردستاندا گشت توانایەكیان خستبووەگەڕ بۆ سەرخستنی پرۆسەكە و لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان