خامنەیی: نابێت ئەو هەڵانەی لە رێککەوتنی پێشووی ئەتۆمی کردوومانن دووبارەیان بکەینەوە

10:33 - 2025-04-15
جیهان
37 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای وڵاتەکەی لە تاران، عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە هەنگاوەکانی سەرەتایدا بە باشی بەڕێوەچوون، گوتیشی، نە لە رادەردەبەدەر گەشبینە بە دانوستانەکان نە لە رادەبەدەریش رەشبین.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، خامنەیی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکانی عومانی بە یەکێک لە ئەرکە قورسەکانی سەرشانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی زانیوە و داوای لە بەرپرسانی وڵاتەکەی کردووە، کێشەکانی ناوخۆی ئێران نەبەستنەوە بە دانوستانەکانەوە.

رێبەری باڵای ئێران ئەوەشس حستووەتە روو،  لایەنی بەرامبەریان لە دانوستانەکان زۆر رەشبینە، بەڵام بە تواناکانی خۆیان وەک ئێران گەشبینە، دەشڵێت، نابێت هەڵەکانی رێکەوتنەکەی 2015ە لەم دانوستانانە دووبارە ببنەوە.

خامنەیی ئەوەشی وتووە، ئەم گفتوگۆیانە یەکێکن لەو دەیان کارانەی سەرشانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو وەزارەتە دەیان کاری هەیە و یەکێکیان ئەو گفتوگۆیانەیە، مەبەست لێی گفتوگۆکانی عومانە کە لەم دواییەدا ئەنجامدارا.

باسی لەوەشکردووە، نابێت پرسەکانی وڵات بەم گفتوگۆیانە گرێبدرێن، نابێت ئەو هەڵانەی لە رێککەوتنی پێشووی ئەتۆمی کردوومانن، ئەمجارە دووبارەیان بکەینەوە، دەبێت جارێ بزانین کۆتایی دانوستانەکان بە کوێ دەگات، دەبێت وڵات کارەکانی خۆی بکات کە بە جۆرێک بێت ئەم بابەتانە نەبەسترێنەوە بەو گفتوگۆیانەوە لە عومان دەستیانپێکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان