لەمڕۆوە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

10:01 - 2022-08-07
کوردستان
376 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لەمڕۆوە یەكشەممە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی سلێمانی، دەستپێبكرێتەوە.
لەوبارەیەوە، كامەران وریا بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایگەیاندووە: لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانیی عیراق، جارێكی دیكە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەكەنەوە بۆ ئەو جووتیارانەی كە تائێستا بڕی تەواوی گەنمەكەیان رادەستی سایلۆ نەكردووە، وتیشی: ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندیی جووتیارانە و ماوەی وەرگرتنی گەنم درێژكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەمڕۆوە یەكشەممە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی سلێمانی دەستپێدەكرێتەوە و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان