چەپكەگوڵی بۆردی هۆشیاری، پێشكەش بە هەڵەبجە كرا

01:06 - 2025-04-16
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەك لە هەڤاڵانی بۆردی هۆشیاریی ی.ن.ك، بەمەبەستی پێشكەشكردنی چەپكەگوڵی پیرۆزبایی، سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیان كرد و لەسەر پەیكەری عومەری خاوەر، كە رەمزی قوربانیانی هەڵەبجەیە، چەپكەگوڵی بەپارێزگابوونی ئەو شارەیان دانا.
لە سەردانەكەیاندا، لە دەفتەری یاداشتی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، هەڤاڵانی بۆردی هۆشیاری؛ بەناوی نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری، چەند پەیڤێكیان نووسی و ئەو بڕیارەیان بە دەستكەوتێكی گرنگ دانا بۆ گەلەكەمان و پیرۆزباییان لە سەرجەم دانیشتووانی هەڵەبجە و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد.
لەلایەكی ترەوە و لەچوارچێوەی سەردانەكەدا، لە مەڵبەندی رێكخستنی شارەزوور دوو كۆڕی فكریی بۆ هەڤاڵانی بۆردی هۆشیاری (ئەكرەمی میهرداد، عەدنان مەنسور) سازكرا، هەروەها لە پارێزگای هەڵەبجە زنجیرە كتێبـی تۆماری سەروەریی، دابەشكرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان