ئاستی ئاوی دەربەندیخان بۆ 40% دابەزیوە

10:03 - 2022-08-07
کوردستان
395 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ نزیكەی لەسەدا 40ی كۆی گشتی ئاستی ئاوی بەنداوەكە، چەند رۆژێكە داهاتی ئاو زیادیكردووە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ بەردانەوەی ئاو لە دیوی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
سەبارەت بەوە، سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان، رایگەیاندووە: پلانیان هەیە بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە بڕی بەردانەوە و كۆكردنەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخاندا، «هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە ئاوی پێویستیان بۆ دابیندەكرێت».

بابەتە پەیوەندیدارەکان