لە سبەینێ دووشەممەوە پلەكانی گەرما لە هەرێم روو لە نزمبوونەوە دەكەن.
لە راگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئەوەی خستۆتەڕوو كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە رۆژی دووشەممەوە پلەكانی گەرما 2-4 پلە نزمدەبنەوە و كاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە ناوچەكە كردووە، لاوازدەبێت.
هەروەها، سادق عەتیە پسپۆڕی كەشناسی، پێشبینی كردووە «لە رۆژانی داهاتوودا بەرزیی پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق وەك خۆی دەبێت».