شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان، رێژه‌كه‌شی ساڵ به ساڵ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه به‌پێی ئامارێك كه له به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه له 5 % پیاوان له 4 % ی ژنان له هه‌موو دنیادا ئه‌گه‌ریی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه ئیسرا كه‌مال پزیشكی گشتی و پسپۆڕی خۆراك به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: هۆكاریی بۆماوه‌یی و زیادبوونی كێش و خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان و جگه‌ره‌كێشان و زۆر خواردنی گۆشتی سوور و له قوتونراو و وه‌رزش نه‌كردن هۆكاره‌كانی تووشبون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن زیاد ده‌كات.
وتیشی: پێویسته ئه‌و خواردنانه بخورێت كه ریشاڵیان زۆره له قوتودا نین، چونكه خواردنی 50 گرام له خواردنی له قوتونراو به‌تایبه‌ت گۆشته‌كان ئه‌گه‌ری له 18 % شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن زیاد ده‌كات و پێویسته هه‌فته‌ی 60 بۆ 90 گرام گۆشت بخورێت، هه‌موو رۆژێك زیاتر له 100 گرام گۆشتی سوور بخورێت ئه‌گه‌ری له 12 % ی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن زیاد ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن بریتییه له‌وه‌ی كه‌سه‌كه زۆربه‌ی كاته‌كان سكی بماسێت و هه‌ست به ئازار دەكات، له‌گه‌ڵ پیسایه‌كه‌یدا خوێن دادەنێت و ناوبه‌ناو پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی به‌رزدە‌بێته‌وه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا برێكی زۆر له كێشی دا‌دەبه‌زێت و هه‌ست به ماندووبوون و بێزاری ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان له هه‌ر چوار كه‌سێك سیانیان نازانن به چ هۆكارێك تووشی شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن بوون، بۆیه پێویسته له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی كۆلۆن پشكنین بكرێت، كه‌سی ئاسایی له‌سه‌رو ته‌مه‌نی 40 ساڵییه‌وه، ساڵانه پشكنینی هه‌رس و جگه‌ر بكات، تا به دوربێت له
شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.