لە یادی 47 ساڵەی شەهید هاواردا

06:01 - 2025-04-21
کەلتور
17 جار خوێندراوەتەوە

شەهید یونس محەمەد عەلی ناسراو بە هاوار، لەدایكبووی ساڵی 1945ی گوندی (شەكرالی)ی ناوچەی شارەزوورە و قۆناغی سەرەتایی لە گوندەكەی خۆیان تەواوكردووە.
ساڵی 1975 پەیوەندیكردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە و سەركەوتوانە ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ كردووە، رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە چالاكییە نهێنییەكانی رێكخستندا.
ساڵی 1976 بووە بە پێشمەرگە لە مەفرەزە سەرەتاییەكانی شۆڕشی نوێدا، هەر ئەو ساڵە دەزگا سەركوتكەرەكانی رژێمی بەعس هەڵیان كوتایە سەر ماڵەكەی، هاوسەر و منداڵەكانی دەستگیركران و لە ناسریەی باشووری عیراق زیندانی كران، هەر لەزینداندا (ئەمیر)ی كوڕی گیانی لەدەستداوە، دواتر لە ساڵی 1977دا، ئازاد كران.
سەرەڕای ئەو بارودۆخەش، شەهید یونس بەردەوام بوو لە خەباتی پێشمەرگایەتی و بەشداریی چەندین شەڕ و نەبەردیی هێزی پێشمەرگەی كردووە.
ساڵی 1978 لەشەڕێكدا لەگوندی (میری سوور)ی بناری شارەزوور، رووبەرووی سوپای داگیركەری بەعس بۆوە و بەسەختی بریندار كرا، پاشان لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی كرایە فەرماندەی مەفرەزە لە كەرتی سێی هەرێمی یەك.
بەداخەوە، پاش یەك ساڵ و نیو لە خەباتی پێشمەرگایەتی، رۆژی 19/4/1978 لە نەبەردییەكی هێزی پێشمەرگەدا لەشاخی سورێنی بناری شارەزوور، لەگەڵ هەڤاڵێكیدا بەناوی (عەلی خێڵی حەمەیی)، شەهیدكران و گەیشتە كاروانی سەروەران.
وەك وەفایەكیش بۆ خەبات و بۆ ئازایەتییەكەی، دوای شەهیدبوونی خۆی، كەرتی سێ ناونرا كەرتی شەهید هاوار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان