خانمی یەکەم له کۆنگرەی یەکێتی ژنان: ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ بەرەوپێشبردنی پێگەی ژنان

08:54 - 2025-04-21
کوردستان
37 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی نیسانی 2025 خانمی یەکەم خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشداریکرد لە کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی کوردستان کە لەژێر دروشمی (ژن، خەبات، ژیان) بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

لە وتارێکدا لە کاتی کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم ئامادەی بوو و ژمارەیەک لە بەرپرسان و ژنانی سەرکردەی یەکێتییەکە ئامادەییان هەبوو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختی لەسەر گرنگی هاوسۆزی و هاوخەباتی ژنان کردەوە بۆ کارکردن بۆ چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە جیاکارییەک.

وتیشی، خەباتی ڕێکخراوەییمان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە مافە تەواوەکانی ژنان کە تا ئێستاش ڕووبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەبنەوە.

خانمی یەکەم جەختیکردەوە کە پاراستن و بەهێزکردنی مافەکانی ژنان یەکێکە لە ئەولەویاتی کارەکانی ئێمە، تەئکیدیشی کردەوە لەسەر کارکردن بۆ ئامادەکردنی ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ پێشکەوتنی ژنان و تێکەڵکردنی پێداویستییەکانیان لە پلانەکانی گەشەپێداندا.
هیوای خواست کۆنفرانسەکە ئامانجەکانی خۆی بپێکێت بۆ خزمەتکردنی ژنانی کورد لەڕێگەی هەڵبژاردنی سەرکردەی لێهاتوو کە توانای داکۆکیکردنیان لەمافەکانی ژنان هەبێت.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕێزی لە ژمارەیەک لە ژنان گرت وەک ڕێزلێنان لە هەوڵ و قوربانیدانیان لەپێناوی ژیانێکی شایستە بۆ ژنان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان