بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە شۆڕشی نوێ و پێگەیەکی گرنگی هەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان دەکەینەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافە دەستووریی و نەتەوەییەکانمان.
هەر شاد و سەرفراز بن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
8ی ئابی 2022